Ads

header ads

چۆنێتی گۆڕینی پاسۆردی ئەپڵ ئایدی.

چۆنێتی گۆڕینی پاسۆردی ئەپڵ ئایدی.

لەم فێركاریە باس لە چۆنێتی گۆڕینی پاسۆردی ئەپڵ ئەكەم لە ڕیگەی ئیمەیڵ و پرسیاری ئەپڵ ئایدی، واتە پێویستە پاسۆردی ئیمەیڵ یان پرسیارەكانی ئەپڵ ئایدی بزانیت.


یەكەم: لە ڕێگەی ئیمەیڵ:


١- ئەم لینكەی خوارەوە لە سەفاری یان گۆگڵ بكەوەو ئەپڵ ئایدیەكەت داخل بكە دواتر Continue بكە.

https://iforgot.apple.com/



٢- Continue بكە.



٣- دواتر Get an Email ھەڵبژێرەو Continue بكە.



٤- ئێستا ئەپڵ لینكێكی نارد بۆ ئیمەیڵەكەت! پێویستە پاسۆردی ئیمەیڵ بزانیت، ئیمەیڵەكەت بكەوە ئەگەر نازانیت ئیمەیڵ بكەیتەوە كلیك لێرە بكە.



٥- دواتر ئەو مەسجە بكەوە كە ئەپڵ ناردی بۆت لە ئیمەیڵ  ئینجا كلیك بكە لەسەر Reset Now .



٦- ئێستا پاسۆردی نوێ دابنێ! لە New Password پاسۆردە تازەكە بنوسە لە confirm password دووبارە پاسۆردە تازەكە بنوسەوە، پاسۆردەكە پێویستە لە ٨ پیت كەمتر نەبێت و پیتی كەپیتاڵ و ژمارەشی تیا بێت.



٧- تەواو پاسۆرد گۆڕدرا، ئەمە ڕێگەی یەكەم بوو، ھەر ئەوەنە بوو.




دووەم: لە ڕێگەی پرسیارەكانی ئەپڵ ئایدی:


١- بە ھەمان شێوەی ڕێگەی یەكەم ئەو لینكەی لە سەرەوە دامناوە بیكەوە دواتر ئەپڵ ئایدی داخل بكەو Continue بكە.



٢- دووبارە Continue بكە.



٣- لێرە كلیك بكە لەسەر Answer security questions و Continue بكە.



٤- لێرە پرسیاری تەمەن ئەكات، كاتێك ئەپڵ ئایدی دروست ئەكەیت پرسیاری تەمەنت لێ ئەكات، ئەمە لە كاتی دروست كردنی ئەپڵ ئایدی دانراوە ، پێویستە تەمەنەكە بزانیت، ئەگەر ئەپڵ ئایدی كارت بەكار ئەھێنیت ئەوانەی لە بازاڕ ئەیفرۆشن تەمەنەكە لەسەر كارتەكە نوسراوە سەیری بكە،دواتر Continue بكە.



٥- لێرە وەڵامی ٢ پرسیار ئەدەیتەوە ، كاتێك ئەپڵ ئایدیەكەت دروست كراوە وەڵامی ٣ پرسیار دراوەتەوە پێویستە ئەوە بزانیت ، ئەگەر ئەپڵ ئایدی كارت بەكار ئەھێنیت ئەوانەی لە بازاڕ ئەیفرۆشن پرسیار و وەڵامەكان لەسەر كارتەكە نوسراوە سەیری بكە، دواتر Comtinue بكە.



٦- ئێستا پاسۆردی نوێ دابنێ! لە New Password پاسۆردە تازەكە بنوسە لە confirm password دووبارە پاسۆردە تازەكە بنوسەوە، پاسۆردەكە پێویستە لە ٨ پیت كەمتر نەبێت و پیتی كەپیتاڵ و ژمارەشی تیا بێت.



٧- تەواو پاسۆرد گۆڕدرا،ئەمەش ڕێگەی دووەم بوو.





كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات