Ads

header ads

ھێنانەوەی پاسۆردی فەیسبوك لە كاتی لە بیرچوون

ھێنانەوەی پاسۆردی فەیسبوك لە كاتی لە بیرچوون
بە دوو ڕێگە ئەتوانیت ئەكاونتی فەیسبوك بگەڕێنیتەوە ئەگەر پاسۆردت بیرچووبێت ئەویش لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵ، تەنیا ئەم دوو ڕێگە ھەیە.

یەكەم: لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆن: 

١- ئەم لینكەی خوارەوە كۆپی بكەو لە سەفاری یان گۆگڵ بیكەوە دواتر كلیك بكە لەسەر Forgot Password.
facebook.com


٢- دواتر ژمارە تەلەفۆنەكەت بنوسەو كلیك بكە لەسەر Search.


٣- ئەگەر داوای پاسۆردی كرد كلیك بكە لەسەر Get a code instead.


٣- ئینجا send code via SMS ھەڵبژێرەو Next بكە.


٤- ئێستا فەیسبوك كۆدێك ئەنێرێت بۆ ژمارە تەلەفۆنەكەت داخلی بكەو كلیك بكە لەسەر Next.


٥- دواتر پاسۆردی تازە دابنێ و Next بكە، ئەمە ڕێگەی یەكەم بوو ھەر ئەوەنەیە.



دووەم: لە ڕێگەی ئیمەیڵ:

١- ھەر وەك ڕێگەی یەكەم ماڵپەڕی فەیسبوك لە سەفاری یان گۆگڵ بكەوەو كلیك بكە لەسەر Forgot Password دوای ئەوە كلیك بكە لەسەر Search by your email or name Instead.


٢- ئیمەیڵەكەت بنوسەو كلیك بكە لەسەر Search ئەگەر ئیمەیڵەكەت بیرچووە ئەتوانیت ناوی فەیسبوكەكەت بە تەواوی بنوسیت دواتر Search بكە.


٣- كلیك بكە لەسەر Send vía email و Next بكە.


٤- فەیسبوك كۆدێك ئەنێریت بۆ ئیمەیڵەكەت داخلی بكەو Next بكە،پێویستە پاسۆردی ئیمەیڵەكه بزانیت، ئەگەر نازانیت ئیمەیڵ بكەیتەوە  كلیك لێرە بكە.


٥- پاسۆردی تازە دابنێ و Next بكە، ئەمەش ڕێگەی دووەم بوو، تەواو.


#تێبینی ئەگەر تایبەتمەندی Two factor چالاك بێت واتە ئەو تایبەتمەندیەی ھەر كاتێك فەیسبوك بكەیتەوە داوای كۆد ئەكات ئەوا لە ڕێگەی ڕەقەم ناتوانێت پاسۆردی تازە دابنێیت تەنیا بە ئیمەیڵ ئەبێت.

#ئەگەر ئەكاونتەكەت لۆگ ئاوت نەبووەو تەنیا پاسۆرد نازانیت بەم شێوە پاسۆردی تازە دابنێ.

١- بڕۆ سێتینگی فەیسبوك.


٢- بڕۆ سەر Personal information.


٣- دواتر Phone Number.


٤- كلیك بكە لەسەر  Add Phone Number و ژمارەكەت داخل بكە ئەگەر نەتكردووە.


٥- ژمارە تەلەفۆنەكەت داخل بكەو Continue بكە، دواتر وەك ڕێگەی یەكەم پاسۆردی تازە دابنێ لە ڕێگەی ڕەقەم تەلەفۆن، بە كورتی ڕەقەم تەلەفۆن داخل بكەو دواتر بە ڕەقەم پاسۆردی تازە دابنێ.


كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات