Ads

header ads

ھێنانەوەی پاسۆردی ئینستاگرام لە كاتی لە بیرچوون

 ھێنانەوەی پاسۆردی ئینستاگرام لە كاتی لە بیرچوون

بە سێ ڕێگە ئەتوانیت ئەكاونتی ئینستاگرام بگەڕێنیتەوە ئەگەر پاسۆردت بیرچووبێت لە ڕێگەی ئیمەیڵ و ڕەقەم و فەیسبوك ، تەنیا ئەم سێ ڕێگە ھەیە.

یەكەم: لە ڕێگەی ئیمەیڵ: 

١- بەرنامەی ئینستاگرام بكەوەو كلیك بكە لەسەر Forgot Password.


٢- ئینجا Username ھەڵبژێرە، لە بەشی username ئیمەیڵەكەت بنوسە ئەوەی لەسەر ئینستاگرام بووە یان تەنیا ناوی ئەكاونتەكەت بنوسەو Next بكە.


٣- ئێستا ئینستاگرام مەسجی نارد بۆ ئیمەیڵەكەت، ئیمەیڵەكەت بكەوە، ئەگەر نازانیت ئیمەیڵ بكەیتەوە كلیك لێرە بكە.


٤- دوای ئەوەی ئیمەیڵەكەت كردەوە  مەسجی ئینستاگرام بكەوەو كلیك بكە لەسەر reset your Instagram password.


٤- ئێستا پاسۆردی تازە دابنێ،لە new password پاسۆردی تازە بنوسە لە new password confirmation دووبارە پاسۆردە تازەكە بنوسەوە ھەر ھەمان پاسۆرد بنوسەوە دواتر reset password بكە.



دووەم: لە ڕێگەی ڕەقەم:

١-ئەگەر ئەكاونتەكەت ڕەقەمی لەسەرە بە ھەمان شێوەی ڕێگەی یەكەم Forgot Password بكە.


٢- دوای ئەوە Phone ھەڵبژێرە ، وڵاتەكەش بكە بە عێراق واتە IQ+964 ئینجا ڕەقەمەكەت بنوسەو كلیك بكە لەسەر Next دواتر ئینستاگرام لینكێك ئەنێریت بۆ ڕەقەمەكەت لینكەكە بكەوە ئەكاونتەكەت ئەكرێتەوە، دواتر ئەتوانیت بە ئیمەیڵ پاسۆردی تازە دابنێیت.



سێ یەم: لە ڕێگەی فەیسبوك:

ئەگەر ئەكاونتەكەت ڕەبتی فەیسبوكە تەنیا كلیك بكە لەسەر Login With Facebook یان Continue As ئەكاونتەكەت ئەكرێتەوە دواتر بە ئیمەیڵ پاسۆردی تازە دابنێ .


#ئەگەر ئەكاونتەكەت لۆگ ئاوت نەبووە تەنیا پاسۆرد نازانیت بەم شێوە پاسۆردی تازە دابنێ، كلیك بكە لەسەر Edit Profile.


دواتر لە بەشی email ئیمەیڵەكەت داخل بكە پێویستە پاسۆردی ئەو ئیمەیڵە بزانیت ئینجا Done بكە! ئێستا وەك ڕێگەی یەكەم پاسۆردی تازە دابنێ لە ڕێگەی ئیمەیڵ، ئەگەر ئیمەیڵت نیە كلیك لێرە بكە بۆ دروست كردنی ئیمەیڵ.

#تێبینی كە ئیمەیڵەكەت داخل كرد پێویست ناكات ئەكاونتەكەت لۆگ بكەیت ئەتوانیت add account بكەیت و دواتر Forgot Password بكەیت یان ئەتوانیت لە ڕێگەی موبایلێكی ترەوە forgot Password بكەیت یان ھەر ئەتوانیت لە سەفاری یان گۆگڵ  forgot Password بكەیت لە ڕێگەی ئەم لینكەوە.
instagram.com


كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات