ھێنانەوەی پاسۆردی سناپ چات لە كاتی لە بیرچوون
بە دوو ڕێگە ئەتوانیت ئەكاونتی سناپ چات بگەڕێنیتەوە ئەگەر پاسۆردت بیرچووبێت ئەویش لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵ، تەنیا ئەم دوو ڕێگە ھەیە.

یەكەم: لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆن: 

١- بەرنامەی سناپ چات بكەوەو Log In بكە دواتر ناوی سناپەكەت بنوسە و كلیك بكە لەسەر Forgot Password .


٢- دواتر Via Phone ھەڵبژێرە.


٣- ژمارە تەلەفۆنەكەت بنوسەو Continue بكە.


٤- دواتر Send via SMS بكە.


٥- دوای ئەوە سناپ چات كۆدێك ئەنێرێت بۆ ژمارە تەلەفۆنەكەت داخلی بكەو Continue بكە.


٦- ئێستا پاسۆردی تازە دابنێ، لە new password پاسۆردی تازە بنوسە لە Confirm Password دووبارە پاسۆردە تازەكە بنوسەوە.


٧- پاسۆرد گۆڕدرا، ئێستا ئەتوانیت بە پاسۆردە تازەكە سناپەكەت بكەیتەوە، ئەمە ڕێگەی یەكەم بوو.



دووەم: لە ڕێگەی ئیمەیڵ:

١- ھەر وەك ڕێگەی یەكەم بەرنامەی سناپ چات بكەوەو Log In بكە ئینجا  ناوی سناپەكەت بنوسەو Forgot Password بكە بەڵام ئەمجارە via Email ھەڵبژێرە.


٢- ئیمەیڵەكەت بنوسە ئەوەی لەسەر سناپ چات بووە دواتر Submit بكە.


٣- دواتر ھەر ڕەسمێك وەكو یەكە سەحی لێبدەو verify بكە، زۆربەی جار ٣ یان ٤ ڕەسمی وەكو یەكە، لە سەرەوە بە ئینگلیزی یان عەرەبی پێت ئەڵێ چی ڕەسمێك دیاری بكەی.


٤- ئێستا سناپ چات مەسج ئەنێرێت بۆ ئیمەیڵەكەت، ئیمەیڵەكەت بكەوە ئەگەر نازانیت ئیمەیڵ بكەیتەوە  كلیك لێرە بكە، پێویستە پاسۆردی ئیمەیڵ بزانیت.


٥- دوای ئەوەی ئیمەیڵەكەت كردەوە مەسجی سناپ چات بكەوەو كلیك بكە لەسەر ئەو لینكەی ناردویەتی بۆت.


٦- ئێستا پاسۆردی نوێ دابنێ! لە new password پاسۆردی تازە بنوسە لە confirm password دووبارە پاسۆردە تازەكە بنوسەوە. 


٧- پاسۆرد گۆڕدرا، ئێستا ئەتوانیت بە پاسۆردە تازەكە سناپەكەت بكەیتەوە، ئەمەش ڕێگەی دووەم بوو.


#ئەگەر سناپەكەت لۆگ ئاوت نەبووە تەنیا پاسۆرد نازانیت بەم شێوە پاسۆردی تازە دابنێ.

١- بەرنامەی سناپ چات بكەوەو برۆ سێتینگی سناپ چات دواتر Mobile Number.


٢- وڵاتی iraq ھەڵبژێرەو ژمارە تەلەفۆنەكەت داخل بكە.


#ئێستا بڕۆ سەر Password لە سێتینگی سناپ چات و forgot Password بكە دواتر via phone بكە ڕەقەم داخل بكەو پاسۆردی تازە دابنێ وەك ئەم ڕەسمانەی خوارەوە، یان ئەتوانیت لە موبایلێكی تر Forgot Password بكەیت و وەك ڕێگەی یەكەم پاسۆردی تازە دابنێیت بە ژمارە تەلەفۆن، پێویست ناكات سناپ چات لۆگ بكەیت.