Ads

header ads

فێركاری بلۆك كردنی سایت لە ئایفۆن و ئایپاد.

 فێركاری  بلۆك كردنی سایت لە ئایفۆن و ئایپاد.

لەم فێركاریە باس لە چۆنێتی بلۆك كردنی سایت ئەكەین لە ئای ئۆ ئێس ١١ و ١٠ و ٩ بۆ خوارەوە   ، واتە لابردنی سایتە خراپەكان ،بۆ منداڵ سودی ئەبێت.

١- بڕۆ Settings دواتر General ئینجا Restrections.


٢- دواتر پاسۆردێك بۆ Restrections دابنێ بەڵام نابێت لە بیرت بچێت ئاگاداربە! دواتر بڕۆ سەر Wesbites و سەحەكە بخە سەر Limit Adult Content، ئەگەر سەحەكە لەسەر ئەمە بێت زۆربەی سایتە خراپەكان بلۆك ئەبێت بەبێ ئەوەی خۆت سایتەكە بنوسیت.


٣- ئێستا بڕۆ سەر Never Allow لە خوارەوە ئینجا Add website بكە، لێرە ئەو سایتە ئەنوسین كە ئەمانەوێت  بلۆك بێت بۆ نمونە www.example.com كە لینكی یەك سایتت دانا ھەموو ئەوانەی ھاوشێوەی ئەون بلۆك ئەبێت پێویست ناكات ھەموو لینكەكان دابنێیت، ئەگەر ئەمەت كردو ئەو سایتەی ئەتەوێت بكرێتەوە ئەویش بلۆك كرا بڕۆ سەر Always Allow و Add website بكە ئینجا ئەو سایتەی ئەتەوێت بلۆك نەبێت بینوسە، یان ئەتوانیت سەحەكە بخەیتە سەر Specific Websites Only و ئەو سایتەی ئەتەوێت بكرێتەوە لینكەكەی لە خوارەوە دابنێ و ھەموو سایتەكانی تر بلۆك ئەبێت.


#ئەگەر ئای ئۆ ئێس ١٢ بەرەو سەرەوە بەكار ئەھێنیت كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری بلۆك كردنی سایت.

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات