
4/15/2018
لەم فێركاریە باس لە چۆنێتی بلۆك كردنی سایت ئەكەین لە ئای ئۆ ئێس ١١ و ١٠ و ٩ بۆ خوارەوە ، واتە لابردنی سایتە خراپەكان ،بۆ منداڵ سودی ئەبێت.
١- بڕۆ Settings دواتر General ئینجا Restrections.
٢- دواتر پاسۆردێك بۆ Restrections دابنێ بەڵام نابێت لە بیرت بچێت ئاگاداربە! دواتر بڕۆ سەر Wesbites و سەحەكە بخە سەر Limit Adult Content، ئەگەر سەحەكە لەسەر ئەمە بێت زۆربەی سایتە خراپەكان بلۆك ئەبێت بەبێ ئەوەی خۆت سایتەكە بنوسیت.
٣- ئێستا بڕۆ سەر Never Allow لە خوارەوە ئینجا Add website بكە، لێرە ئەو سایتە ئەنوسین كە ئەمانەوێت بلۆك بێت بۆ نمونە www.example.com كە لینكی یەك سایتت دانا ھەموو ئەوانەی ھاوشێوەی ئەون بلۆك ئەبێت پێویست ناكات ھەموو لینكەكان دابنێیت، ئەگەر ئەمەت كردو ئەو سایتەی ئەتەوێت بكرێتەوە ئەویش بلۆك كرا بڕۆ سەر Always Allow و Add website بكە ئینجا ئەو سایتەی ئەتەوێت بلۆك نەبێت بینوسە، یان ئەتوانیت سەحەكە بخەیتە سەر Specific Websites Only و ئەو سایتەی ئەتەوێت بكرێتەوە لینكەكەی لە خوارەوە دابنێ و ھەموو سایتەكانی تر بلۆك ئەبێت.
0 تعليقات