Ads

header ads

پێش ئەوەی موبایلەكەت بفرۆشی، وای لێ بكە ڕەسم و ڤیدۆكانی نەگەڕێتەوە

پێش ئەوەی موبایلەكەت بفرۆشی، وای لێ بكە ڕەسم و ڤیدۆكانی نەگەڕێتەوە

لەوانەیە زۆربەمان دوو دڵ بین لەوەی موبایل بفرۆشین ئەویش   لەبەر ھێنانەوەی ڕەسم و ڤیدۆكانی ، ئایفۆن و ئایپـاد زۆر زەحمەتە دوای فۆرمات شتەكانی بگەڕێتەوە، بەڵام من بۆ دڵنیا بوون ئەم ڕێگەتان پێ ئەڵێم، بیكەن و مەترسن لەوەی ڕەسم و ڤیدۆكانی بێتەوە.

١- موبایلەكەت فۆرمات بكە لە ڕێگەی موبایلەوە،ئەگەر نازانی  كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.

٢-بڕۆ سێتینیك دواتر كامێرا ، لێرە ڕیكۆردی ڤیدۆ بخە سەر بەرزترین كوالێتی.
settings>camera >record video 


٣-ئێستا بەرنامەی كامێرا بكەوەو بیخە سەر تەسویر كردن تا زاكیرەی موبایلەكەت فول ئەبێت، واتە بەتەسویر كردن زاكیرەی فول ئەكەیت.

٤-ھەنگاوی یەكەم ئەنجام بدەوە، واتە دیسان موبایلەكەت فۆرمات بكەوە لە ڕێگەی موبایلەوە و ترس نەبێت لە ھێنانەوەی ڕەسم و ڤیدۆكانی.
*چی بەرنامەیەك زۆر بەھێز بێت تەنیا ئەو ڤیدۆ ئەھێنێتەوە كە زاكیرەی موبایلەكەتی فول كرد.
#ئەگەر دوای ئەم چوار ھەنگاوە بە كۆمپیتەریش فۆرماتی بكەی ئەوە  زۆر باشتر ئەبێت، كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات