Ads

header ads

گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانەی ئای ئۆ ئێس ١٢ كە ئەپڵ لە كۆنفرانسەكە باسی كرد WWDC2018#

گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانەی ئای ئۆ ئێس ١٢ كە ئەپڵ لە كۆنفرانسەكە باسی كرد WWDC2018#



گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانەی ئای ئۆ ئێس ١٢ كە ئەپڵ باسی كرد لە كۆنفرانسەكە 
#WWDC2018

Facetime 
بەرنامەی فەیس تایم گۆڕانكاری زۆری تێدا كراوە، تەلەفۆن كردنی بە كۆمەڵ زیاد كرا بۆ ٣٢ كەس، وە لە كاتی تەلەفۆن ئەتوانی فلتەر بەكاری بێنیت ھاوشێوەی سناپ چات




Screen Time 
لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە  ئەتوانی بەركارھێنانی موبایلەكە سنور دار بكەی  كە ئەمە بۆ منداڵ زۆر گرنگە، بۆ نمونە ئەتوانی كات دابنێی تەنیا سەعاتێك ئینستاگرام بەكاربھێنێت




Apple books 
بەرنامەی ئای بووك بە تەواوی دیزان كراوەتەوە و ناوەكەشی گۆڕاوە بۆ ئەپڵ بوكس




Measure 
لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە ئەتوانی قیاسی ھەر شوێنێك و شتێك بكەی 



Memoji
ئەتوانی ئیمۆجی تایبەت بە خۆت دروست بكەیت



Animoji+
ئیمۆجی زیاتریان داناوە بۆ ئای مەسج




Photos 
بەرنامەی فۆتۆ گۆڕانكاری تیادا كراوەو توانای سێرچی بۆ كەسەكان و شوێن ھەیە




Siri Shorcut
بەرنامەیەكی تازە بۆ سیری زیاد كراوە كە توانای ئەنجامدامی 
كاری زیاتری ھەیە و ھاوشێوەی بەرنامەی وۆرك فلۆ



Group Notification
نۆتیفەیكیشن كراوە بە گروب و جوانتر كراوە




Voice memos 
بەرنامەی ڕیكۆرد كردنی دەنگ بە تەواوی گۆڕاوەو ئەتوانی باك ئەپی بكەی لە ئایكلاود، وە بۆ ئایپادیش بەردەست ئەبێت 



ئەمانەو چەن تایبەتمەندیەكی وردتر زیاد كراوە،  لە كۆنفرانسەكە ئاماژە بە ئەوە كرا كە ئای ئۆ ئێس ١٢ لە ئای ئۆ ئێس ١١ زۆر خێراتر و باشترەو پشتگیری ھەموو ئەو موبایلانە ئەكات كە پشتگیری ئای ئای ئۆ ئێس ١١ ئەكات

ئامەش لیستی ئەو ئامێرانەی پشتگیری ئای ئۆ ئێس ١١ و ١٢ ئەكەن
لە تاریخی ١٩/٩/٢٠١٨ بەردەست ئەبێت لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئایفۆنی تازە 
ھ


كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات