7/09/2018
زۆربەمان كاتێك پێویستمان بە شتێكی باش ئەبێت لە ئایفۆن ئەڵێن تەنیا بە سیدیا ئەبێت یان ئایفۆنەكەت ئەبێت جەیڵبرێك كرا بێت، جەیڵبرێك چییە؟ واتە دابەزاندنی بەرنامەی سیدیا، با بزانین چییە سیدیا
خراپیەكانی: بە دابەزاندنی بەرنامەی سیدیا شەحنت زووتر دا ئەبەزێت لە جاران، موبایلەكەت تا ڕادەیەك خاو ئەبێتەوە، ناتوانی موبایل ئەپدەیت بكەیتەوە واتە ڤێرژن بەرز بكەیتەوە تەنیا بە فۆرمات كردن نەبێت بە كۆمپیتەر ، وە ھەنێك جار توشی فۆرماتت ئەكات ، ئەمانە كێشە سەرەكیەكانی سدیایە و كێشەی وردتریشی ھەیە
باشیەكانی: دانانی پاسۆرد لەسەر بەرنامەكان، دابەزاندنی ھەموو ،بەرنامە بە پارەكانی ئەپستۆر بە خۆڕایی ،ھاكی بەرنامەو یاریەكان كە لە ناو بەرنامەكە داوای پارە ئەكەن،بلۆك كردنی ئەو كەسانەی كە ئیش بە خەتەكەت ئەكەن،دابەزاندنی بەرنامە دووبارەكان، ڕیكۆرد كردنی دەنگی تەلەفۆن ، ئەمانە و چەندین شتی تر لە سیدیا ئەتوانی بیكەی
ڕای من لەسەر ئەوەی تۆ بیكەیت یان نا؟ ئەگەر زەرور نیت یان پێویستی تەواوت بەو شتانە نییە كە لە سیدیا ھەیە باشتر وایە نەیكەیت
0 تعليقات