
7/21/2018
لەوانەیە زۆربەمان وشەی ئایكلاودمان بیستبێت بەڵام نەزانین چیە و چۆن بەكاردێت، بە كورتی تایبەتمەندیەكانی ئایكلاود باس ئەكەم،
iCloud
لە ڕێگای ئایكلاود ئەتوانی زانیاریەكانت سەیڤ بـــــكەی وەك ڕەسم،ڤیدۆ،ژمارە تەلەفۆن،گواستنەوە لە نێوان ئامێرەكانی ئەپڵ دۆزینەی موبایل لە كاتی ون بوون و فـــۆرمات كردنی ،
photos
لە ئایكلاود ئەتوانی ٥ گێگا بایت لە ڕەسم و ڤیدۆ و سەیڤ بكەی و ئەم ٥ گێگا پەیوەندی بە زاكیرەی موبایلەكەتەوە نییە جیاوازە ، بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە بەشی فۆتۆ چالاك ئەكەی لە ئایكلاود ، ھەر كەسێك ئەپڵ ئایدی تۆ بزانێت ئەتوانێت ڕەسم و ڤیدۆ كانت ببینێت یان كەسێكی تر ئەم ئەپڵ ئایدیەی تۆ داخل بكات بە ھەمان شێوە ڕەســــــــم و ڤیدۆی تۆ ئەچێتە لای ئەو كەسە وە تۆش ئەتوانیت زانیاریەكانی ببینیت، ئەمە ھۆكاری ئەوەیە كە ڕەسم و ڤیدۆكانت لەگەڵ كەسی كە تێكەڵ ئەبێت لەگەڵ تەلەفۆن ئەمە زیاتر لە نێوان خوشك و برا ئەبێت چونكە زۆربەی یەك ئەپڵ ئایدی بەكار ئەھێنێت بۆیە بۆ چارەسەر كردنی ئەمە پێویستە یەكێكتان ئەپـــڵ ئایدی لە ئایكلاود لۆگ ئاوت بكەن.
بۆ چالاك كردنی بەشی فۆتۆ بڕۆ settings>icloud >photo
Find My iPhone
گرنگترین تایبەتمەندی لە ئایكلاود بریتیە لە فایند مای ئایفۆن ، كاتێك فایند مای ئایفۆن چالاك بێت لە ئایكلود ، ھەر كاتێك موبایلەكەت ون كرد دەسەڵاتی ئەوەت ھەیە كە ئەو موبایلە فۆرمات بكەی لە ڕێگەی دابەزاندنی بەرنامەی فایند مای ئایفۆن لە ئایفۆنێكی تر و داخل كردنی ئەو ئەپڵ ئایدیەی لەسەر ئەو ئایفۆنەیە وە دۆزینەی ئەو ئایفۆنە ھەر لە ڕێگای فایند مای ئایفۆن ، وە كاتێك دزرا یان ون بوو ئایفۆنەكەت ئەوا ھیچ كەسێك ناتوانێت ئەو موبایلە بەكار بێنێت چونكە لە دوای فۆرمات ئەو ئەپڵ ئایدیەی ئەوێت كە تۆ داخل كردووە لە ئایكلود بۆیە سودی لێ نابینرێت ئەو ئایفۆنە وە ئەمە باشترین تایبەتمەندیە كە لە ئایفۆن ھەبێت چونكە بەكار ھێنەرانی ئەپارێزێت لە بردنی ڕەسم و ڤیدۆكانی بە پێچەوانەی ئەندرۆید كە ونت كرد بە ئاسانی پاسۆردی لەسەر ئەسڕێتەوە و ئەكاونتیشی لەسەر بێت ئەسڕێتەوە بەبێ فۆرمات كردن بە ئەمەش ڕەسم و ڤیدۆكانت لە مەترسیا ئەبێت بە پێچەوانەی ئایفۆن، لەگەڵ ئەوەش كاتێك تۆ ئەتەوێت فایند مای ئایفۆن چالاك بكەیت لە ئایكلود پێویستە دڵنیا بیتەوە لەوەی بە لایەنی كەمەوە جگە لە پاسۆردی ئەپڵ ئایدی پێویستە پاسۆردی ئیمەیڵ یان پرسیاری ئەپڵ ئایدی بزانیت چونكە كە پاسۆردی ئەپڵ ئایدیت بیر بچێت لە ئایكلاود ئەوە ناتوانی ئایفۆنەكەت ئەپدەیت بكەیت یان فۆرمات كە كردت ئەوا ئەو ئایفۆنە ھەڵ نابێتەوە، بۆیە زۆر پێویستە تەواوی زانیاری ئەپڵ ئایدی بزانیت كاتێك ئایكلاودت چالاك كردووە ئەگەر نازانی ئەپڵ ئایدی تازەی بۆ دروست بكە.
بۆ چالاك كردنی كردنی فایند مای ئایفۆن بڕۆ settings >icloud >find my iphone
back up
كاتێك ئەتەوێت ئایفۆنەكەت فۆرمات بكەی ئەتوانێت ڕەسم و ڤیدۆ و تێبینی لە ئایكلود سەیڤ بكەی وە دوای فۆرمات ئەپڵ ئایدی داخل بكەوە لە ئایكلود ڕەسم و ڤیدۆكانت بۆ ئەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەو زانیاریانەی لە ئایكلاود سەیڤ بووە بەڵام تەنیا ٥ گێگا بایت ئەگەر زیاترت ئەوێت پێویستە بیكڕیت.
بۆ چالاك كردن یان سەیڤ كردن بڕۆ settings>icloud>back up >back up now
other
ئەوانەی سەرەوە گرنگترین تایبەتمەندیەكانی ئایكلاود بووە، لەگەڵ ئەمەش ئەتوانی داتای بەرنامەكانیش لە ئایكلاود سەیڤ بكەی بۆ نمونە سەیڤ كردنی مەسجەكانی ڤایبەر یان وەتس ئەپ كاتێك بەرنامەكەت سڕیەوە مەسجەكانت بۆ ئەگەڕێتەوە.
settings>icloud بۆ چالاك كردنی ئای كلاود بڕۆ
لێرە ئەپڵ ئایدی خۆت داخل بكەو ئایكلاود چالاك ئەبێت، ئەكرێت ئەپڵ ئایدی ئایكلاود جیاواز بێت لە ئەپڵ ئایدی ئەپستۆر ئەوەی بەرنامەی پێ دا ئەبەزێنیت، ئەم شتانەی باسم كرد تەنیا كاتێك ئەبێت تۆ ئەپڵ ئایدیت لە ئایكلاود داخل كردبێت ئەگینا ھیچ شتێك لەوانە ناكرێت كە باسم كرد.
0 تعليقات