8/02/2018
ھۆكار زۆرە بۆ ئەوەی نەتوانی بەرنامە دابەزێنیت لە ئەپستۆر یان ئەپدەیتی بكەیت، لەم پۆستە چارەسەری دا ئەنێم
یەكەم: زۆر جار ئەپستۆر ناكرێتەوە ھەر تا بەرنامە دابەزێنیت
بۆ چارەسەری ئەم كێشە دڵنیا بەرەوە لەوەی كە كاتی موبایلەكەت
ھەڵە نییە مانگ و ساڵ و ڕۆژ، وه ئەگەر لە عراق بیت ئەبێت لەسەر settings>general>date & time بغداد بێت، بۆ سەیركردن بڕۆ
ئۆف بكە ئینجا سەیری بكە بزان ھـەڵە set automatically لێرە
نیە، ئـــەگەر كاتی موبایلەكەت ڕاست بوو ئەم كارە ئەنجام بدە، بڕۆ
Settings>general>reset>reset network settings
دووەم: زۆر جار بەرنامەكە تەنیا ئەخولێتەوە و دانابەزێت، بۆ چارەسەر كردن ئەم كارە ئەنجام بدە، بڕۆ
settings >general >reset >reset network settings
سێ یەم: ھەندێك جار بەرنامەكە كە دا ئەبەزێت ئینستاڵ نابێت لە كۆتایداو ئەڵێ ڕیترای و دەن
ئەمە ئەگەر زاكیرەت فول بێت وات پێ ئەڵێت ، واتە نابێت زاكیرەت فول بێت، ئەمیش ھۆكارە بۆ ئەوەی بەرنامە دانابەزێت
ئەگەر زاكیرەت فول نییە ئەم كارە ئەنجام بدە ، بڕۆ
settings>general >general >reset>reset network settings
ئەگەر بە ئەمە چاك نەبوو ڤی پی ئێن دابەزێنەو ڕەبتی بكە و ئینجا ھەوڵ بدەوە ، ئەم حاڵەتە تەنیا بۆ ھەندێك بەرنامە وایە كە زۆر كەمە ئەگینا بەرنامەی تر دا ئەبەزێت
چوارەم: ئەگەر بە سیم لە خەت بیت بەرنامەی سەرو ١٥٠ مێگا بایت دانابەزێت ئەبێت ڕەبتی وایفای بیت، یان ئەم ڕێگا تاقی بكەوە بۆی
پێنجەم : ھەندێك بەرنامە بۆ تۆ نابێت ئەگەر مۆدێلی موبایلەكەت نزم بێت ، یان ئەگەر ڤێرژنی موبایلەكەت نزم بێت ھەندێك بەرنامـــــــــــە دانابەزێت
شەشەم: ئەگەر كێشەكەت بە ھیچ لە ئەمانە چارەسەر نەبوو ئەم كارە ئەنجام بدە، بڕۆ
settings >general >reset >reset all settings
0 تعليقات