
8/11/2018
زۆر جار كە ئەتەوێ ئەپڵ ئایدی داخل بكەیت یان لۆگ ئاوتی بكەی لە ئایكلاود یان بەرنامە دابەزێنیت پێت ئەڵێت ئەپڵ ئایدیەكەت قوفڵ بووە.
ھۆكاری ئەمە زیاتر ئەوەیە كە زۆر جار بە ھەڵە پاسۆرد لێ ئەدەیت یان ئەو ئەپڵ ئایدیە زیاتر لە یەك كەس بەكاری ئەھێنێت،ئەكرێت لە خۆیەوە قوفڵیش ببێت بەڵام ئەمە كەمە.
بۆ چارەسەر كردن پێویستە پرسیاری ئەپڵ ئایدی بزانی كە پێشتر دانراوە یان پاسۆردی ئیمەیڵ بزانیت ئەگینا ناتوانیت چاكی بكەیت.
چارەسەر كردنی ئاسانە چۆن پاسۆردی ئەپڵ ئایدی ئەگۆڕیت ئەمیش بە ھەمان شێوەیە ، یەك جیاوازیان ھەیە ئەویش ئەوەیە لە كۆتا ھەنگاو پێت ئەڵێت ئەتەوێت قوفڵەكە بكەیتەوە بە تەنیا یان پاسۆرد ئەگۆڕیت و قوفڵ ئەكەیتەوە؟
#واتە بە گۆڕینی پاسۆردی ئەپڵ ئایدی یان ئەنلۆك كردن چاك ئەبێت.
لە كۆتا ھەنگاو ئەگەر ئەتەوێت پاسۆرد نەگۆڕیت و تەنیا قوفـــــــڵ بكەیتەوە ئەوە Unlock Apple ID ھەڵبژێرەو پاسۆردی كۆن بنوسە چاك ئەبێت، وە ئەگەر پاسۆرد نازانیت یان ئەتەوێت بیگۆڕیت ئەوە Unlock and change password ھەڵبژێرەو پاسۆردی نوێ دابنێ چاك ئەبێت.
0 تعليقات