Ads

header ads

چۆن ئەزانیت كە كێ ئەپڵ ئایدی تۆ بەكار ئەھێنێت؟

چۆن ئەزانیت كە كێ ئەپڵ ئایدی تۆ  بەكار ئەھێنێت؟

بەم شێوە ئەتوانیت بزانیت كە كێ ئەپڵ ئایدی تۆ بەكار ئەھێنێت یان ئەپڵ ئایدیەكەت لە لای چەن كەس كراوەتەوە، ئەگەر  ئەپڵ ئایدی بازاڕ بەكار ئەھێنیت پێویستە سەیری بكەیت و دڵنیا بیتەوە كە دوو جار نەفرۆشراوە ئەپڵ ئایدیەكەت. 

١- ئەم لینكە لە سەفاری بكەوەو ئەپڵ ئایدیەكەت داخل بكە، پێویستە پرسیارەكانی ئەپڵ ئایدی بزانیت.


٢- دواتر بڕۆ سەر Devices.
 

٣- لێرە لەسەر چی موبایلێك كرابێتەوە پیشانی ئەدات، ئەگەر ئەتەوێت زانیاری بزانیت لەسەر ئەو موبایلە كلیكی لەسەر بكە.


٤- لێرە ئەتوانی ھەندێك زانیاری بزانیت لەسەر ئەو موبایلەی كە ئەپڵ ئایدی تۆ بەكار ئەھێنێت وەك ژمارە تەلەفۆن و IMEI ،ئەگەر ئەتەوێت ئەپڵ ئایدیەكەت بسڕیتەوە لەسەر ئەو موبایلە كلیك بكە لەسەر remove from account.


*ئەگەر پرسیارەكانی ئەپڵ ئایدی نازانیت بەم شێوە ئەتوانی بزانیت كە  ئەپڵ ئایدی تۆ بەكار ئەھێنرێت لە لایەن كەسێكی ترەوە بەڵام ناتوانیت ئەپڵ ئایدی   لەسەر ئەو موبایلە بسڕیتەوە  یان زانیاری لەسەر بزانیت، بۆ ئەمەش ئەبێت ئەپڵ ئایدیت لە ئایكلاود داخل كرد بێت یان داخلی بكەیت.

#بڕۆ Settings دواتر كلیك بكە لەسەر ناوەكەت.


#بەم شێوە لە خوارەوە پیشانی ئەدات كە ئەپڵ ئایدیەكەت لە لای كەسێكی تر كرابێتەوە یان نا.



#ئەگەر كەسێكی تر ئەپڵ ئایدی تۆ بەكار ئەھێنێت ، بەم شێوە ئەتوانیت پاسۆردی ئەپڵ ئایدی بگۆڕیت ،  كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری ، یان ئەگەر ئەتەوێت ئەپڵ ئایدی بۆ خۆت دروست بكەیت كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری ،یان ئەگەر گومانت ھەیە ڕەسم و ڤیدۆو زانیاریت لە ئایكلاود سەیڤ بوبێت كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات