10/02/2018
وەك ئەزانین كاتێك ڕەسم و ڤیدۆ ئەنێرین بۆ ئایفۆن یان ئایپاد لە ڕێگەی ئایتونسەوە دواتر ناسڕێتەوە لە كامێرا ڕۆڵ، ڕێگا زۆرە بۆ سڕینەوە من لە فێركاریە ڕێگەیەكی ئاسانتان پێ ئەڵێم كە چۆن بیسڕنەوە
پێش ھەموو شتێك بەرنامەی ئایتونس دابەزێنە بۆ كۆمپیتەرەكەت ئەگەر نیتە لە ڕێگەی ئەم لینكەوە
١-دواتر بەرنامەی ئایتونس بكەوەو موبایلەكەت بە كێبڵی شەحن ڕەبت بكە بە كۆمپیتەرەوەو كلیك بكە لەسەر ئایكۆنی موبایلەكەت
Photos ٢- دواتر بڕۆ سەر بەشی
Choose folder چالاك بكە و بڕۆ سەر Sync photos ٣-دواتر
٤-دوای ئەوە فۆڵدەرێكی بەتاڵ دروست بكەو كلیكی لەسەر بكەو ھەڵیبژێرە، واتە ئەبێت ئەو فۆڵدەرە ھیچی تیا نەبێت ، تەنیا یەك فۆڵدەرت پێویستە دروستی بكەیت
٥-كۆتا ھەنگاو، كلیك بكە لەسەر apply و چاوەڕێبە تا تەواو ئەبێت ، بەم شێوە ھەموو ئەو ڕەسمانەی ناردوتە بە ئایتونس ئەسڕێتەوە ئاگادارابە، بە كورتی واتە یەك فۆڵدەری بەتاڵ بنێرە بۆ موبایلەكەت بە ئایتونس ئەسڕێتەوە ھەموو ڕەسمەكانی پێشوتر.
0 تعليقات