12/18/2018
كاتێك كارتی ئایتونس داخل ئەكەیت لە ئەپستۆر ئەپڵ یەك دۆلار وەك زەریبە وەر ئەگرێت لەو كارتە بۆ نمونە ئەگەر كارتێكی ١٠ دۆلاری داخل بكەیت تەنیا بایی ٩ دۆلار ئەتوانی بەرنامە یا گۆرانی بكڕی، بەڵام تۆ ئەتوانی بەم شێوە كارتەكە داخل بكەیت و زەریبەی لەسەر نییە، واتە ئەگەر ١٠ دۆلارت داخل كرد ئەتوانی بایی ١٠ دۆلار بەرنامە و گۆرانی بكڕیت یان ھەر شتێك.
١- پێش ئەوەی كارتی ئایتونس داخل بكەیت، پێویستە بەم شێوە ئەدرەس بگۆڕیت واتە نابێت كارتەكە داخل بكەیت ئینجا ئەمە بكەیت، سەرەتا بڕۆ Settings>itunes & appstore.
٢- كلیك بكە لەسەر ئیمەیڵی ئەپڵ ئایدی.
٣- View Apple ID ھەڵبژێرە.
٤- بڕۆ سەر Payment Information.
٥- لێرە چیم نوسیوە تۆش ئەوە بنوسە، ناوی یەكەم و دووەم ئەتوانی بە دڵی خۆت بینوسیت، وە دواتر كلیك بكە لەسەر done و تەواو، دوای ئەوە بڕۆ كارتەكەت داخل بكە ، ئەگەر نازانی كارتی ئایتونس داخل بكەیت كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.
0 تعليقات