12/09/2018
بەم شێوە ئەتوانی ھەموو ڕەقەمەكانت بنێریت بۆ موبایلێكی تر یان سەیڤی بكەی لای خۆت ،ھەر كاتێك ویستت بە یەك كلیك ھەمووی ئەگەڕێتەوە.
سەرەتا ئەم بەرنامە دابەزێنە لە ئەپستۆر
١- دواتر بەرنامەكە بكەوەو بڕۆ سەر backup.
٢- كلیك بكە لەسەر backup contacts.
٣- OK بكە.
٤- ئێستا كلیك لەم بەشەی خوارەوە بكەو ڕەقەمەكانت ئەنێریت بۆ ئیمەیڵ، پێویستە ئیمەیڵ لە ئەپی Mail كرابێتەوە ئەگەر نازانیت ئیمەیڵ بكەیتەوە كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.
٥- ئەو ئیمەیڵەی كە ئەتەوێت ڕەقەمەكانتی بۆ بنێریت لە To بینوسە واتە لە سەرەوە دواتر Send بكە.
٦- ئێستا ھەموو ڕەقەمەكانی تۆ لە ئیمەیڵ سەیڤ بووە، ئەگەر ئەتەوێت بیخەیتەوە سەر موبایلەكە ئەو ئیمەیڵە بكەوە كە ڕەقەمەكانت بۆ نارد دواتر مەسجەكە بكەوە ئینجا كلیك بكە لەسەر ئەم بەشە.
٧- كلیك بكە لە Add All Contacts لە سەرەوە.
٨- دووبارە كلیك بكە لە Add All Contacts.
٩- كۆتا ھەنگاو، كلیك بكە لەسەر Create new contacts و ھەموو ڕەقەمەكان بە جارێك ئەچێتەوە سەر موبایلەكە، بەم شێوە ڕەقەمەكانت بۆ ھەمیشە پارێزراوەو ناسڕێتەوە، وە ھەر كاتێك پێویستت پێ بوو لە ھەر موبایلێك بێت تەنیا ئیمەیڵەكە بكەوەو بە یەك كلیك ھەمووی ئەگەڕێتەوە.
0 تعليقات