Ads

header ads

بەكارھێنانی یەك ئیمەیڵ بۆ چەند ئەكاونتێك .

بەكارھێنانی یەك ئیمەیڵ بۆ چەند ئەكاونتێك .

بۆ ئەوەی ئەوەنە پێویستت بە ئیمەیڵ دروست كردن نەبێت بەم ڕێگا یەك ئیمەیڵ بۆ چەن ئەكاونتێك بەكاربێنە بەبێ كێشە، وەك بەكارھێنانی  یەك ئیمەیڵ بۆ دوو ئەكاونتی ئینستاگرام یان فەیسبوك یان سناپ چات. 

شێوازی بەكارھێنانی؛
-بۆ نمونە ئەكاونتی شەخسیت لە ئینستاگرام ئەم ئیمەیڵەی لەسەرە example@gmail.com وە ئەتەوێت بۆ پەیجیش ھەر ھەمان ئیمەیڵ دابنێیت، كاتێك ئیمەیڵ ئەنوسی ھێمای + زیاد بكە ، بۆ نمونە ئیمەیڵی پەیج بەم شێوە ئەنوسی examaple+@gmail.com ، ئەتوانی لە دوای + وشەی تریش بەكار بێنیت بۆ نمونە example+page@gmail.com  ،گرنگ ئەوەیە + زیاد بكەیت، بەم شێوە ئەتوانی یەك ئیمەیڵ بۆ چەند ئەكاونتێك بەكار بێنیت. نمونەی زیاتر؛ 
example+page@gmail.com
Example+page2@gmail.com
example+page3@gmail.com
example+fb2@gmail.com
example++@gmail.com

تێبینی: مەسجی ھەموو ئیمەیڵەكان ئەگەڕێتەوە بۆ ئیمەیڵی سەرەكی واتە بۆ example@gmail.com.
ئەگەر تا ئێستا نازانیت ئیمەیڵ دروست بكەیت  كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات