Ads

header ads

ھەڵگرتنی ڕەسم و ڤیدۆی بێ سنور.

ھەڵگرتنی ڕەسم و ڤیدۆی بێ سنور.

لە ڕێگەی بەرنامەی google photos وە ئەتوانیت ڕەسم و ڤیدۆی بێ سنور ھەڵبگریت،كاتێك موبایلەكەت فۆرمات بێت یان بشكێت،كێشەت نییە بەرنامەكە دابەزێنەوەو ئیمەیڵ داخل بكە ھەموو ڕەسم و ڤیدۆكانت بۆ ئەگەڕێتەوە،ئەتوانیت ھەموو ڕەسم و ڤیدۆكانی كامێرا ڕۆڵ لە بەرنامەكە سەیڤ بكەیت و دواتر لە كامێرا ڕۆڵ ڕەسمەكانت بسڕیتەوە،بەم شێوە كێشەی فول بونی زاكیرەشت نامێنێت،بەرنامەكە پارێزراوەو ھی گۆگڵە.

لینكی دابەزاندنی بەرنامەكە:
Google Photos by Google LLC

#كە بەرنامەكەت دابەزاند ئیمەیڵ داخل بكە،پێویستە جیمەیڵ بێت،ئەگەر نازانیت ئیمەیڵ دروست بكەیت  كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.

١- كە ئیمەیڵت داخل كرد چاوەڕێبە ئیتر ڕەسمەكانت خۆی سەیڤ ئەبێت لە بەرنامەكە،ڕاستەوخۆ ڕەسمەكانت مەسڕەوە لە كامێرا چاوەڕێبە تا لە بەرنامەكە سەیڤ ئەبێت،خۆی لە سەرەوە ئەنوسێت Backing up و چاوەڕێبە تا تەواو ئەبێت،پێویست ناكات لەسەر بەرنامەكە بیت،بەڵام لە ناو بەرنامەكە بیت خێراتر ڕەسمەكانت سەیڤ ئەبێت.


٢- كە ڕەسمەكان سەیڤ بوو خۆی پێت ئەڵێت كلیك بكە لەسەر Free up space، واتە ئەتوانی ئەم ڕەسمانە لە كامێرا ڕۆڵ بسڕیتەوە چونكە لێرە سەیڤ بووە.ئەتوانی نەیسڕیتەوە.


٣- ئەتوانیت Delete بكەیت و ئەو ڕەسمانەی سەیڤ بووە لە كامێرا ڕۆڵ بسڕێتەوە،لە بەرنامەكە ھەر ئەمێنێت.


٤- ئەگەر ناتەوێت ھەموو ڕەسمەكانت لە بەرنامەكە سەیڤ بێت ،ئەتوانیت back up ئۆف بكەیت و بە دڵی خۆت ڕەسمی بۆ بنێریت،بڕۆ سێتینگی بەرنامەكە دواتر back up & sync.


٥- دوای ئەوە back up & sync ئۆف بكە.


٦- بەم شێوە ئەتوانیت بە دلی خۆت ڕەسمی بۆ بنێریت،سەح بدە لەو ڕەسمانەی ئەتەوێت  بینێریت دواتر ئەو سێ نوقتەی... سەرەوە بكە.


٧- back up بكە.


٨- چاوەڕێبە تا ڕەسمەكانت سەیڤ ئەبێت و تەواو.


*بەرنامەكە بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید و كۆمپیتەریش بەردەستە، لە ھەر شوێنێك بێت تەنیا ئیمەیڵ داخل بكەوە ھەموو ڕەسمەكانت بۆ ئەگەڕێتەوە،بەڵام نابێت پاسۆردی ئیمەیڵەكەت بیر بچێت، تەنانەت ئەتوانیت بەرنامەكە بەكار نەھێنیت و تەنیا لەڕێگەی سایتی بەرنامەكەوە ڕەسمەكانت بنێریت بۆی و وە سەیڤیشی بكەیتەوە.
لینكی سایتی google photos:

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات