Ads

header ads

گرنگترین تایبەتمەندیەكانی ئای ئۆ ئێس ١٣.

گرنگترین تایبەتمەندیەكانی ئای ئۆ ئێس ١٣.

ئەپڵ بە فەرمی ئای ئۆ ئێس ١٣ ی بەردەست كرد بۆ ھەموو بەكارھێەران، ئەمانەش گرنگترین تایبەتمەندیەكانی ئای ئۆ ئێ ١٣ ــیە.

یەكەم: Dark Mode 
ئەم تایبەتمەندیە واتە دۆخی تاریكی، ئەمجارەیان ئەپڵ بە شێوەیەكی زۆر باش ئەم تایبەتمەندیەی زیاد كردووەو زۆر لە Smart invert باشترە.





دووەم: Find My
ھەردوو بەرنامەی Find My iPhone و Find my Frineds كراوە بە یەك بەرنامە ناوی بەرنامەكەش گۆڕاوە بۆ Find My، یەكێك لە گرنگترین تایبەتمەندیەكانی Find my iPhone لە ئای ئۆ ئێس ١٣ ئەوەیە كە بۆ دۆزینەوەی موبایلەكەت لە كاتی ون بوون پێویستت بە ئینتەر نێت نییە.


سێیەم: دەستكاریكردنی ڕەسم
دەستكاریكردنی ڕەسم لە كامێرا ڕۆڵ ھەر ھەبووە باڵام ئێستا ئەم بەشە باشتر كراوەو چەن تایبەتمەندیەكی بۆ زیاد كراوە.


چوارەم: دەستكاریكردنی ڤیدۆ
دەستكاریكردنی كردنی ڤیدۆ لە كامێرا ڕۆل سنوردار بوو، بەڵام ئەمە لە ئای ئۆ ئێس ١٣ نەما! ئێستا چەن بەشێكی تر زیاد كراوە بۆ دەستكاریكردنی ڤیدۆ.


پێنجەم: Messages
چەند گۆڕانكاریەك لە Message كراوە، بەشی سێرچ باشتر كراوەو چەند تایبەتمەندیەكیش بۆ پرۆفایل زیاد كراوە، ھەروەھا ئەو ئایفۆنانەی دوو سیمن ئەتوانن دوو ڕەقەم بەكاربێنن پێكەوە لە iMessage.




شەشەم: Safari 
چەند تایبەتمەندیەك بۆ سەفاری زیاد كراوە گرنگترینیان Download Manger ە، واتە لە ڕێگەی سەفاری ئەتوانێت ھەموو فایلێك دابەزێنیت ڤیدۆ بێت یان ھەر فایلێكی تر، لە بەرنامەكەش دەرچی داونلۆد ھەر بەردەوام ئەبێت.


حەوتەم
وەك ئەزانین لە ئەپستۆر ناتوانین بەرنامەیەك دابەزێنین لە سەرو ٢٠٠ مئگا بایت بە خەتی سیم، لە ئای ئۆ ئێس ١٣ ئەوە نەما، ئەتوانیت ھەموو بەرنامەیەك دابەزێنیت قەبارەی ھەرچەن بێت.

ھەشتەم
دوگمەی سەوت زیاد كردن و كەم كردن گۆڕاوە.


نۆیەم: Notes 
گۆڕانكاری لە ئەپی نۆت كراوە، ئەتوانیت باكگراوندی تێبینیەكان ببینیت.


دەیەم
لە كۆتایدا كیبۆردیش زیاد كرا، پێویستت بە بەرنامەی ئەپستۆر نیە بۆ نوسین بە كوردی.

١١- Keyboard
تایبەتمەندی quickpath زیاد كراوە بۆ كیبۆرد، ئەمانەو چەندین گۆڕانكاری تر ھەیە لە ئای ئۆ ئێس ١٣،بەڵام ئەمانە گرنگترین بوون.

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات