فێركاری گۆڕینی وڵاتی ئەپڵ ئایدی.

 
بەم شێوە ئەتوانیت وڵاتی ئەپڵ ئایدی بگۆڕیت، لە كاتی گۆڕینی وڵاتی ئەپڵ ئایدی  ئەو بەرنامانەی پێشتر داتبەزاندووە ئەپدەیت نابێت پێویستە بەرنامەكە بسڕیتەوەو دایبەزێنیتەوە.


١- سەرەتا بڕۆ Settings > itunes & appstore.


٢- كلیك بكە لە ئیمەیڵی ئەپڵ ئایدی و View Apple ID بكە.


٣- دواتر Country/Region.


٤- كلیك بكە لەسەر Change Country Or Region.


٥- ئەو وڵاتە ھەڵبژێرە كە ئەتەوێت.


٦- دوای ئەوەی وڵاتەكەت ھەڵبژارد لێرە Address ـی ئەو وڵاتە بنوسە و Next بكە، ئیتر ئەگۆڕێت، ئەگەر Address و zip code ـی ئەو وڵاتە نازانیت لە گۆگڵ سێرچ بكە دەستەكەوێت.