Ads

header ads

دابەزاندنی بەرنامە بەشێوەی ipa.

دابەزاندنی بەرنامە بەشێوەی ipa.
ئێستا Cydia impactor ئیش ناكات بۆ ئەوەی بەرنامە بە شێوەی ipa دابەزێنیت بۆ موبایلەكەت ، Altstore یش ھەیە بەڵام ئەو پشتگیری ھەموو ڤێرژنێك ناكات، بەڵام لە ڕێگەی بەرنامەی Altsigner ئەتوانیت بەرنامە دابەزێنیت بە شێوەی ipa زۆر بە ئاسانی.

١- بەرنامەی Altsigner دابەزێنە بۆ كۆمپیتەرەكەت لە ڕێگەی ئەم لینكەوە، لینكەكە كۆپی بكە.
https://cydiaimpactpro.com


٢- دوای ئەوەی بەرنامەی Altsigner دابەزاند، موبایلەكەت بە كێبڵی شەحن ڕەبت بكە بە كۆمپیتەر و بەرنامەكە بكەوە، ئینجا لە سەرەوە ئەپڵ ئایدی داخل بكە، باشتر وایە ئەپڵ ئایدی شەخسی بەكارنەھێنن  ئەپڵ ئایدی تر داخل بكە.


٣- دواتر UDID ـی موبایلەكەت بنوسە لە بەشی UDID.


#ئەگەر نازانیت UDID ـی موبایلەكەت چیە؛ بەرنامەی itunes بكەوە لە كۆمپیتەرەكەت و موبایلەكەت بە كێبڵی شەحن ڕەبت بكە دواتر كلیك بكە لەسەر ئایكۆنی موبایلەكە ،لێرە كلیك بكە لەسەر Serial Number ئەتوانیت كۆدی UDID ببینیت ئینجا كۆدەكە كۆپی بكەو لە بەرنامەی Altsigner بینوسە.


#ئەگەر بەرنامەی ئایتونست نییە لە ڕێگەی ئەم لینكەوە دایبەزێنە:

٤- دواتر كلیك لێرە بكەو ئەو بەرنامە ھەڵبژێرە كە ئەتەوێت دایبەزێنیت بۆ موبایلەكەت، ئەبێت بە شێوەی ipa داتبەزاندبێت.

#ئەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە بەرنامە بەشێوەی ipa داونلۆد بكەیت، لینكەكە كۆپی بكە:
https://iosninja.io/ipa-library


٥- ئێستا بەرنامەكە ھەڵبژێرە ئەوەی بە شێوەی ipa داونلۆدت كرد ئینجا Open بكە.


٦- كلیك بكە لەسەر Start و چاوەڕێبە تا تەواو ئەبێت.


٧- كە تەواو بوو بەم شێوە لە خوارەوە بەرنامەكە پیشان ئەیات، كلیك بكە لەسەر install و بەرنامەكە دا ئەبەزێت لە موبایلەكەت.

#دوای ئەوەی بەرنامەكە دابەزی لە موبایلەكەت بەم شێوە چالاكی بكە بڕۆ Settings دواتر General ئینجا Profile & Device Mangament كلیكی لەسەر بكەو Trust بكە ئیتر ئەتوانیت بەرنامەكە بەكاربێنیت.

#تێبینی بەرنامەكە دوای ٧ ڕۆژ تێك ئەچێت پێویستە دووبارە بەم شێوە دایبەزێنیتەوە.



#یان ئەتوانیت ئەو بەرنامە لە ڕێگەی 3u دابەزێنیت بۆ موبایلەكەت كە Altsigner چالاكی كرد واتە Sign ـی كرد.

#بەرنامەی 3u بكەوەو بڕۆ سەر iDevice ئینجا Apps دواتر import & install ipa بكە.

#ئەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینكەوە بەرنامەی 3u داونلۆد بكەیت بۆ كۆمپیتەرەكەت،لینكەكە كۆپی بكە:
www.3u.com


#ئێستا ئەو بەرنامە ھەڵبژێرە كە Altsigner چالاكی كرد! بۆ دۆزینەوەی ئەو بەرنامەی كە Altsigner چالاكی كرد بڕۆ سەر Desktop ئینجا  SignedIPA دواتر بەرنامەكە ھەڵبژێرەو  open بكە، ئینجا چاوەڕێبە بەرنامەكە دا ئەبەزێت لە موبایلەكەت.



كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات