Ads

header ads

چارەسەری ئەم كێشەی ئەپڵ ئایدی This person is not active.

چارەسەری ئەم كێشەی ئەپڵ ئایدی This person is not active.
ئێستا ھەندێك جار كە ئەتەوێت ئەپڵ ئایدی داخل بكەیت یان لۆگ ئاوتی بكەیت لە ئایكلاود پێت ئەڵێت This Person is not active ، ئەگەر بەم شێوە بێت  ناتوانیت ئەپڵ ئایدی لە ئایكلاود لۆگ ئاوت بكەیت ئەگەر داخل كرا بێت، ھەروەھا ناتوانیت داخلیش بیت ئەگەر لۆگ ئاوت كرا بێت.


#چارەسەری ئەم كێشە تەنیا لای ئەپڵ خۆیەتی، بۆ چارەسەر كردن پێویستە قسە لەگەڵ ئەپڵ بكەیت، تۆ پێویست ناكات ھیچ شتێك بكەیت كێشەكە ئاسان چارەسەر ئەبێت تەنیا ئەپڵ ئایدیەكەت بنێرە بۆ ئەپڵ و خۆیان چاكی ئەكەن بۆت،كێشەكە تەنیا لە ئەپڵ ئایدیە موبایل نییە.

# بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ ئەپڵ بكەیت بەرنامەی Apple Support دابەزێنە لە ئەپستۆر، ئەتوانیت بە موبایلێكی تر ئەمە بكەیت ئەگەر لە موبایلی خۆت ناتوانیت.

لینكی دابەزاندنی بەرنامەی Apple Support:

١- كە بەرنامەكەت دابەزاند بیكەوەو ئەپڵ ئایدی داخل بكە ، ئینجا یەكێك لەم بابەتانە ھەڵبژێرە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ ئەپل بكەیت، بە دڵی خۆت یەكێكیان ھەڵبژێرە گرنگ ئەوەیە Chat ـی تیا بێت ھەندێكی بەس تەلەفۆن دانراوە.


٢-یەكێكیان ھەڵبژێرە.


٣- ئێستا ئەم بابەتە Chat ـی تیایە ئەتوانیت قسە لەگەڵ ئەپڵ بكەیت، ھەر كامێكیان ھەڵبژێریت كێشە نییە گرنگ ئەوەیە Chat ـی تیا بێت.


٤- ئێستا ئەتوانیت بە چات قسە لەگەڵ ئەپڵ بكەیت ، تەنیا پێویستە كەمێك ئینگلیزی بزانیت بۆ ئەوەی كێشەكەت چارەسەر بكەن، ئینگلیزیش باش نەبیت زۆر كێشە نیە خۆیان تێ ئەگەن، دواتر  ڕەسمێكی كێشەكەت بنێرە بۆیان لەگەڵ ئەپڵ ئایدیەكەت ،  تەنیا ئیمەیڵی ئەپڵ ئایدی بنێرە بۆیان بۆ نمونە example@gmail.com  لە ماوەی ٥ دەقە جوابت ئەدەنەوە و ئەپڵ ئایدیەكەت بۆ چاك ئەكەن.





كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات