
ئەپڵ بە فەرمی ئای ئۆ ئێس ١٤ ـی بڵاو كردەوە بۆ ھەموو بەكارھێنەران بە چەندین گۆڕانكاریەوە، ئەمانە گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانەن كە لە ئای ئۆ ئێس ١٤ زیاد كراوە، ئای ئۆ ئێس ١٤ پشتگیری ئایفۆن شەش ئێس بەرەو سەرەوە ئەكات.
١- Home Screen
ئەپڵ گۆڕانكاری زیاتری كردووە لە Home Screen و بەشی Widget بە تەواوی نوێكراوەتەوە ھەروەھا تایبەتمەندی App Library زیاد كردووە بۆ ڕێكخستنی بەرنامەكان.
بۆ بینینی Widget پەنجە بھێنە بە شاشەكە لە لای چەپەوە بۆ ڕاست
بۆ دەستكاریكردنی Widget پەنجە ڕاگرە لەسەر شاشەكە و دواتر كلیك بكە لەسەر + و ئەتوانیت بە دڵی خۆت گۆڕانكاری تیا بكەیت.
ئەتوانیت دەستكاری قەبارەی Widget بكەت قەبارەی بچووك و مام ناوەندو گەورە.
App Library
ئەپڵ تایبەتمەندی App Library زیاد كردووە بۆ ڕێكخستنی بەرنامەكان بە شێوەی فۆڵدەر كە بە ئاسانی ئەتوانیت بەرنامەكان ببینیت ، ئەو سێ بەرنامەی زۆر بەكاری ئەھێنیت لە سەرەوە پیشانی ئەدات.
Hide Home Screen Page
لە ئای ئۆ ئێس ١٤ ئەتوانیت پەیجەكان بشارێتەوە واتە Hide ـی بكەیت بەڵام بەرنامەكان ئەتوانیت لە App Library ببینیت.
Hide Unwanted apps
ئەگەر بەرنامەیەك كەم بەكار ئەھێنیت و ناتەوێت لەسەر شاشە بێت ئەتوانیت لە جیاتی سڕینەوە Hide ـی بكەیت واتە لەسەر شاشە دیار نەبێت، پەنجە ڕاگرە لەسەر ئەو بەرنامەی ئەتەوێت وای لێ بكەیت دواتر Remove App بكە ئینجا Move To app Library بكە ، بەم شێوە لەسەر شاشە دیار نابێت بەڵام لە App Library ئەمێنێت.
٢- Compact Phone Calls
لە ئای ئۆ ئێس ١٤ كاتێك تەلەفۆنت بۆ دێت تەنیا لە سەرەوە پیشانی ئەدات واتە فول شاشە نییە.
٣- Picture in Picture
یەكێك لە تایبەتمەندیە گرنگەكانی ئای ئۆ ئێس ١٤ Picture in Picture ە كە لە یەك كاتدا ئەتوانیت سەیری ڤیدۆ بكەیت و بەرنامەی تر بەكاربێنیت ئەتوانیت ڤیدۆكە لە بەشێكی شاشەكە دابنێیت یان ئەتوانیت وای لێ بكەیت دیاریش نەبێت لەسەر شاشەكە ھەروەھا ئەتوانیت دەستكاری قەبارەكەی بكەیت بچووكی بكەیتەوە یان گەورە. ئەتوانیت FaceTime یش بەكار بھێنیت.
٤-Third-Party Default Apps
لە ئای ئۆ ئێس ١٤ ئەتوانیت لە جیاتی سەفاری Google Chrome بەكاربێنیت ، بۆ چالاك كردن سەرەتا بەرنامەی Google Chrome دابەزێنە لە ئەپستۆر دواتر بڕۆ Settings ئینجا Google Chrome.
٥- Messages
بەرنامەی Message گۆڕانكاری تیا كراوە، مەسجەكان جیا كراوەتەوە.
Pinned Chats
ئەتوانیت مەسجە گرنگەكان Pinned بكەیت دواتر مەسجەكە لە سەرەوەی ھەموو مەسجەكان ئەبێت.
Mentions
ئێستا لە بەرنامەی Message ئەتوانیت كەسێك Mention بكەیت.
Memoji
ھەروەھا كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە Memoji یش كراوە.
٦- Translate App
ئەپڵ بەرنامەیەكی نوێی زیاد كردووە بۆ وەرگێران كە پشتگیری ئەم زمانانە ئەكات Arabic, Mandarin Chinese, English, French, German, Italian, Japanese, Korean, Portuguese, Russian, Spanish.
٧- Safari
چەند گۆڕانكاریەك لە سەفاریش كراوە، گرنگترینیان وەرگێڕانی ماڵپەڕەكانە كە پشتگیری ئەم زمانە ئەكات English, Spanish, Chinese, French, German, Russian, Brazilian Portuguese ھەروەھا خێراتر كراوە.
٨- App Clips
ئەتوانیت بەشێكی بەرنامە بەكاربێنیت بەبێ ئەوەی بەرنامەكە بە تەواوی داونلۆد بكەیت.
٩- Photos
چەند گۆڕانكاریەك لە Photo كراوە یەكێك لە ئەوانە سڕینەوەی Hidden Album ە واتە ئەو ڕەسمانەی Hide كراوە شاردراوەتەوە، بڕۆ Settings >photos>hidden Album.
١٠- Voice Memos
بەرنامەی ڕیكۆرد كردنی دەنگ چەند گۆڕانكاریەكی تیا كراوە، ئەتوانیت ڕیكۆردەكان بە شێوەی فۆڵدەر ڕێكبخەیت و ھەروەھا ڕیكۆرد بنێرێت بۆ بەشی پەسەندەكان بۆ ئەوەی ئاسانتر بیدۆزیتەوە.
١١- Back Tap
لە ئای ئۆ ئێس ١٤ تایبەتمەندی Back Tap زیاد كراوە كە لە ڕێگەیەوە ئەتوانیت كارێك ئەنجام بدەیت بە دوو جار یان سێ پەنجە لێدان لە پشتەوەی ئایفۆنەكەت ، بۆ نمونە ئەتوانیت وای لێ بكەیت دوو جار پەنجە بدەیت لە پشتەوەی ئایفۆنەكەت ڕەسمی شاشە بگرێت ، بۆ چالاك بڕۆ Settings >accessibility >touch >Back Tap لێرە ئەو كارە ھەڵبژێرە كە ئەتەوێت بە دوو جار یان سێ پەنجە لێدان لە پشتەوەی ئایفۆنەكەت ئەنجامی بدەیت،ئەم تایبەتمەندیە پشتگیری ئایفۆن ھەشت بەرەو سەرەوە ئەكات.
١٢- Video Quality
لە ئای ئۆ ئێس ١٤ لە جیاتی ئەوەی لە Settings كوالێتی ڤیدۆ بگۆڕیت ئەتوانیت ھەر لە بەرنامەی كامێرا كوالێتی بگۆڕیت.
١٣- iPhone Storage
لە iPhone Storage سێرچ كردن زیاد كراوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئاسانتر بەرنامە بدۆزیتەوە.
١٤- Search Emoji
ئەپڵ سێرچی بۆ ئیمۆجی زیاد كردووە ئەتوانیت بە شێوەیەكی ئاسانتر ئیمۆجی بدۆزیتەوە بۆ نمونە بنوسە Heart ئیمۆجی دڵ ئەھێنێت.
#ئەمانەو چەندین تایبەتمەندی تر زیاد كراوە لە ئای ئۆ ئێس ١٤.
0 تعليقات