
3/25/2021
فێرکاری دابەزاندنی کتێب بە شێوەی پی دی ئێف لە ئایفۆن و ئایپاد،لەگەڵ ئەو ماڵپەڕانەی کە بەکاردێت بۆ دابەزاندی کتێب بە زمانی کوردی.
١- پێویستە لینکی کتێبەکەت لابێت بە شێوەی پی دی ئێف دواتر لینکەکە لە سەفاری بکەوەو داونلۆد بکە، کە کتێبەکە کرایەوە کلیک بکە لەسەر شەیر کردن لە خوارەوە.
٢- دواتر بەرنامەی books هەڵبژێرەو کتێبەکە ئەچێتە بەرنامەی books و ئەتوانیت بەکاری بهێنیت،ئەگەر بەرنامەی books ی تیا نییە کلیک بکە لەسەر more و بەرنامەی books زیاد بکە.
#ئەم دوو ماڵپەڕەش زۆرترین کتێبی کوردی تیایە ئەتوانیت بە خۆڕایی داونلۆدیان بکەیت.
ماڵپەڕەکان:
http://www.carrotapps.com
https://www.kurdipedia.org
ئەگەر بەرنامەی books سڕیوەتەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە داونلۆدی بکەوە.
0 تعليقات