Ads

header ads

بلۆك كردنی سایت لە ئایفۆن و ئایپاد (تایبەت بە منداڵان).

بلۆك كردنی سایت لە ئایفۆن و ئایپاد (تایبەت بە منداڵان).

لەم فێركاریە باس لە چۆنێتی بلۆك كردنی سایت ئەكەین لە ئایفۆن و ئایپاد  ، واتە لابردنی سایتە خراپەكان ،بۆ منداڵ سودی ئەبێت.

 Screen Time ١- لە سێتینگ بڕۆ سەر   


Content & Privacy Restrctions   ٢- دواتر 


Content Restrections ٣- ئینجا 


Web Content ٤- لێرە بڕۆ سەر 


٥- دوای ئــــەوە سەحەكە بخە سەر  Limit Adult Websites  ڕاستەوخۆ ئەو سایتانەی خراپن بلۆك ئەبێت خۆی  یـــــان ئەتوانی بڕۆیتە سەر never allow و ھەر سایتێك ئەتەوێ نەكرێتەوە كلیك بكە لەسەر add wsbite  و لینكی سایتەكە دابنێ دوای ئەوە بلۆك ئەبێت ئەو سایتە ، لەگەڵ ھەر سایتێك ھاوشێوەی ئەو بێت واتە پێویست ناكات ھەموو سایتەكان دابنێیت.


ئێستا بۆ نمونە من ئەم سایتەم بلۆك كردووە، بەم شێوەیە ئەبێت.


زۆر جار كە سەحەكە ئەخەیتە Limit adult websites دوای ئەوە ھەندێك سایت بلۆك ئەبێت، لەوانەیە خراپیش نەبێت ئەو سایتە، بۆیە ئەگەر ئەمەت كرد و ئەو سایتەی ئەتەوێ بیكەیتەوە بلۆك كرا ئەوا بڕۆ سەر always allow و ناوی ئەو سایتە بنوسە كە ئەتەوێت بلۆك نەبێت.


 یان ئەتوانی سەحەكە بخەیتە سەر Allowed websites only  و ھەر سایتێك ئەتەوێ بكرێتەوە لینكەكەی لە خوارەوە دابنێ و ھەموو سایتەكانی تر بلۆك ئەبێت.


بەم شێوە ئەتوانی سایتەكان بلۆك بكەیت، ھەر ڕێگەیەكیان بۆ تۆ باشە ئەوەیان بەكاربێنە،ئەوانەشی ئای ئۆ ئێس ١١ و ١٠ و ٩ بەكار ئەھێنن  كلیك لێرە بكەن بۆ فێركاری بلۆك كردنی سایت.

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات