Ads

header ads

چارەسەر كردنی تەڵخ بونی ڕەسم و ڤیدۆی كامێرا ڕۆڵ

 چارەسەر كردنی تەڵخ بونی ڕەسم و ڤیدۆی كامێرا ڕۆڵ


لەوانەیە ئایفۆن و ئایپادی زۆربەمان توشی ئەوە بوبێت كە ڕەسم ڤیدۆكانمان لە كامێرا ڕۆڵ تەنیا بە وایفای بكرێتەوە ، بە یەكێك لەم دوو ڕێگا ئەتوانن چارەسەری بكەن.


ڕێگەی یەكەم: 

١- بڕۆ سێتینگ ، دواتر كلیك بكە لەسەر ناوی خۆت.


٢- بڕۆ سەر ئایكلاود.


٣- بڕۆ سەر بەشی photo. 


٤- لێرە سەحەكە بخە سەر download and keep originals دوای ئەوە بڕۆ settings >General >reset >reset network settings بكە، ئێستا بڕۆ كامێرا ڕۆڵ و ڕەسم و ڤیدۆكانت بكەوە و دوای ئەوە  پێویستت بە وایفای نابێت بۆ كردنەوەی ڕەسم و ڤیدۆكانت،ئەمە ڕێگەی یەكەم بوو.



ڕێگەی دووەم: 

#ئەتوانیت ئەپڵ ئایدی لە ئایكلاود لۆگ ئاوت بكەیت و كێشەكە چارەسەر ئەبێت بەڵام لەوانەیە لە كاتی لۆگ ئاوت كردنی ئەپڵ ئایدی ڕەسم  و ڤیدۆكانت  بسڕێتەوە لە كامێرا ڕۆڵ! بۆیە پێش ئەوەی لۆگ ئاوتی بكەیت ڕەسم و ڤیدۆكانت سەیڤ بكە بە یەكێك لەم ڕێگایانەی خوارەوە! 


*ئەم ڕێگە باشترە چونكە ئەم كێشە دووبارە نابێتەوە جارێكی تر!


#فێركاری  لۆگ ئاوت كردنی ئەپڵ ئایدی لە ئایكلاود! كلیك لێرە بكە.

#فێركاری سەیڤ كردنی ڕەسم و ڤیدۆ لە ڕێگەی موبایل، كلیك لێرە بكە.

#فێركاری سەیڤ كردنی ڕەسم و ڤیدۆ لە كۆمپیتەر ،  كلیك لێرە بكە.

#فێركاری سەیڤ كردنی ڕەسم و ڤیدۆكانی ئایكلاود بە تەنیا  كلیك لێرە بكە.

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات