
5/09/2020
چۆنێتی لۆگ ئاوت كردنی ئەپڵ ئایدی لە ئایكلاود ، بۆ لۆگ ئاوت كردنی ئەپڵ ئایدی لە ئایكلاود پێویستە پاسۆردی ئەپڵ ئایدی بزانیت، ئەگەر پاسۆردت بیرچووە كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.
١- بڕۆ Settings دواتر كلیك بكە لەسەر ناوی خۆت لەسەرەوە.
٢- دواتر بڕۆ خوارەوە Sign Out بكەو لۆگ ئاوت ئەبێت، تكایە ئاگاداربە! ھەر شتێك لە ئایكلاود بێت لەوانەیە لە كاتی لۆگ ئاوت كردن لە موبایلاكەشت بسڕێتەوە! بۆیە پێش ئەوە ھەر شتێك لە ئایكلاودە سەیڤی بكە كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری، یان ئەتوانیت ڕەسم و ڤیدۆكانت لە google photo سەیڤ بكەی پێش ئەوەی لۆگ ئاوت بكەیت، كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.
#ئەگەر بەم شێوە بێت واتە ھیچ ئەپڵ ئایدیەك داخل نەكراوە لە موبایلەكەت نە لە ئەپستۆر نە لە ئایكلاود.
#ئەگەر ئەتەوێت ئەپڵ ئایدی تەنیا بۆ بەرنامە دابەزاندن بەكاربێنیت و لە ئایكلاود لە داخلی نەكەیت بەم شێوە ئەپڵ ئایدی لە ئەپستۆر داخل بكە.
١- بڕۆ Settings دواتر iTunes & Appstore.
٢- لێرە Sign In بكەو ئەپڵ ئایدیەكەت داخل بكە تەنیا لە ئەپستۆر داخل ئەبێت ، لە ئایكلاود داخل نابێت بەم شێوە.
#ئەگەر بەم شێوە بێت و لەسەر iCloud نوسرابێت Off واتە ئەپڵ ئایدیت لە ئایكلاود داخل نەكردووە تەنیا لە ئەپستۆر داخل كراوە بەڵام ئەگەر ھیچ نەنوسرابێت لەسەر iCloud واتە ئەپڵ ئایدیت لە ئایكلاود داخل كردووە.
0 تعليقات