Ads

header ads

فۆرمات كردنی ئایفۆن و ئایپاد لە ڕێگەی موبایلەوە .

فۆرمات كردنی ئایفۆن و ئایپاد لە ڕێگەی موبایلەوە .

فێركاری فۆرمات كردنی ئایفۆن و ئایپاد لە ڕێگەی موبایلەوە بەبێ كۆمپیتەر.  

#ئاگاداربە بە فۆرمات كردن ھەموو شتێك ئەسڕێتەوە! ئەگەر پێویستت بە ڕەسم و ڤیدۆكانت ھەیە بەم شێوە بینێرە بۆ كۆمپیتەر پێش فۆرمات كردن! كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری، یان ئەتوانیت ڕەسم و ڤیدۆكانت لە Google photo سەیڤ بكەیت ئەگەر كۆمپیتەرت نیە كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.

تێبینی! تكایە ئاگاداربە ئەگەر ئەپڵ ئایدیت لە ئایكلاود داخل كردووە پێویستە پاسۆرد بزانیت! ئەگەر پاسۆرد نەزانیت و  فۆرماتی بكەیت ھەلنابێتەوە ئەو موبایلە! پێش ئەوە بۆ دڵنیا بوون ئەپڵ ئایدی لە ئایكلاود لۆگ ئاوت بكە كلیك لێرە بكە ئەگەر نازانیت.

١- بڕۆ Settings دواتر General.


٢- دواتر Reset.


٣- لێرە كلیك بكە لەسەر Erase All Content and Settings و فۆرمات ئەبێت دواتر چاوەڕێبە تا ھەڵئەبێتەوە، پاسۆرد كە داوای ئەكات پاسۆردی كردنەوەی موبایلەكەتە ئەوە داخل بكە واتە پاسۆردی قوفڵ، لە كاتی فۆرمات شەحنت سەرو ٥٠ بێت باشترە.


#ئەگەر Screen Time یان Restrection چالاك بێت جگە لە پاسۆردی قوفڵ پاسۆردی ئەوەشی ئەوێت، پێویستە ئەو پاسۆردە بزانیت ئەگینا فۆرمات نابێت بەم شێوە! 

#ئەگەر پاسۆردی Screen Time نەزانیت ئەبێت بە كۆمپیتەر فۆرماتی بكەیت كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری!

#دوو ڕێگەم پۆست كردووە بۆ فۆرمات كردن كاتێك پاسۆردی Screen time نازانیت! یەكەم ھەر لە ڕێگەی موبایلەوە كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری  دووەم  بە كۆمپیتەر بەڵام بە شێوەیەكی ئاسنتر و بەبێ داونلۆد كردنی ڤێرژن كلیك لێرە بكە.

#بڕۆ Settings دواتر Screen Time مەبەستم پاسۆردی ئەمەیە.

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات