Ads

header ads

فۆرمات كردنی ئایفۆن و ئایپاد بەبێ كۆمپیتەر كاتێك پاسۆردی Screen Time نازانیت.

 فۆرمات كردنی ئایفۆن و ئایپاد بەبێ كۆمپیتەر كاتێك پاسۆردی Screen Time نازانیت.

فێركاری فۆرمات كردنی ئایفۆن و ئایپاد بە بێ كۆمپیتەر كاتێك پاسۆردی Screen Time یان Restrection نازانیت! ئەگەر ئەم تایبەتمەندیە چالاك بێت  و پاسۆردی نەزانیت ناتوانیت بەبێ كۆمپیتەر فۆرمات بكەیت، لەم فێركاریە ئەتوانیت بەبێ كۆمپیتەر بیكەیت.

#ئاگاداربە بە فۆرمات كردن ھەموو شتێك ئەسڕێتەوە! ئەگەر پێویستت بە ڕەسم و ڤیدۆكانت ھەیە بەم شێوە بینێرە بۆ كۆمپیتەر پێش فۆرمات كردن! كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری، یان ئەتوانیت ڕەسم و ڤیدۆكانت لە Google photo سەیڤ بكەیت ئەگەر كۆمپیتەرت نیە كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.


تێبینی! تكایە ئاگاداربە ئەگەر ئەپڵ ئایدیت لە ئایكلاود داخل كردووە پێویستە پاسۆرد بزانیت! ئەگەر پاسۆرد نەزانیت و  فۆرماتی بكەیت ھەلنابێتەوە ئەو موبایلە! پێش ئەوە بۆ دڵنیا بوون ئەپڵ ئایدی لە ئایكلاود لۆگ ئاوت بكە كلیك لێرە بكە ئەگەر نازانیت.

#ئەم فۆرمات كردنە لە ڕێگەی ئەوەوە ئەبێت كە ١٠ جار پاسۆردی موبایلەكەت بە ھەڵە لێ ئەدەیت و فۆرمات ئەبێت! مەبەستم پاسۆردی كردئەوەی ئایفۆنەكەتە.

١- بۆ چالاك كردنی ئەم تایبەتمەندیە بڕۆ Settings دواتر Face ID & pascode یان Touch ID & Pascode.


٢- لێرە Erase Data چالاك بكە.


٣- دوای ئەوە موبایلەكەت قوفڵ بكەو دە جار بە ھەڵە پاسۆرد لێبدە فۆرمات ئەبێت! دواتر چاوەڕێبە تا خۆی ھەڵئەبێتەوە و پاسۆردی Screen Time ـیش ئەسڕێتەوە! ناتوانێت بە خێرایی  ١٠ پاسۆرد بە ھەڵە لێبدەی، لە ماوەی یەك سەعات ئەتوانیت ١٠ جار بە ھەڵە پاسۆرد لێبدەیت! شەحنی موبایلەكەت باشترە لەسەرو ٥٠ بێت كاتێك فۆرماتی ئەكەیت.


#ئەگەر ناتەوێت یەك سەعات چاوەڕێبیت ئەتوانیت بە شێوەیەكی خێرا لە كۆمپیتەر فۆرماتی بكەی بە ئاسانی! كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات