Ads

header ads

فۆرمات كردنی ئایفۆن و ئایپاد لە ڕێگەی كۆمپیتەر كاتێك پاسۆردی restrection یان screen time نازانیت.

فۆرمات كردنی ئایفۆن و ئایپاد لە ڕێگەی كۆمپیتەر كاتێك پاسۆردی restrection یان screen time نازانیت.
فێركاری فۆرمات كردنی ئایفۆن و ئایپاد لە ڕێگەی كۆمپیتەر بەبێ بەرزكردنەوەی ڤێرژن یان ڤێرژن داونلۆد كردن كاتێك پاسۆردی Restrection یان Screen Time نازانیت.ئەگەر پاسۆردی Restrection  یان Screen Time نەزانیت ناتوانیت ھەر لە ڕێگەی موبایلەكە خۆیەوە فۆرماتی بكەیت.پێشتر ئەم ڕێگە پۆست كراوە لە ڕێگەی موبایل بەڵام چەن سەعاتێكی پێویستە. بەم ڕێگە ئەتوانیت بە چەند دەقەیەك فۆرماتی بكەیت.

#ئاگاداربە بە فۆرمات كردن ھەموو شتێك ئەسڕێتەوە! ئەگەر پێویستت بە ڕەسم و ڤیدۆكانت ھەیە بەم شێوە بینێرە بۆ كۆمپیتەر پێش فۆرمات كردن! كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری، یان ئەتوانیت ڕەسم و ڤیدۆكانت لە Google photo سەیڤ بكەیت ھەر لە ڕێگەی موبایلەوە  كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری.


تێبینی! تكایە ئاگاداربە ئەگەر ئەپڵ ئایدیت لە ئایكلاود داخل كردووە پێویستە پاسۆرد بزانیت! ئەگەر پاسۆرد نەزانیت و  فۆرماتی بكەیت ھەلنابێتەوە ئەو موبایلە! پێش ئەوە بۆ دڵنیا بوون ئەپڵ ئایدی لە ئایكلاود لۆگ ئاوت بكە كلیك لێرە بكە ئەگەر نازانیت.


١- سەرەتا بەرنامەی 3u دابەزێنە بۆ كۆمپیتەر لە ڕێگەی ئەم لینكەوە.

٢- بەرنامەی 3u بكەوە،ئەگەر ئایتونست دانەبەزاندووە لە كۆمپیتەر install driver بكە،چونكە ئەم بەرنامە بۆ ئەوەی ئیش بكات پێویستە iTunes ھەبێت لە كۆمپیتەرەكەت، install driver بكە ئاسانترە،دواتر چاوەڕێبە خۆی داونلۆد ئەبێت.


٣- ئایفۆن یان ئایپادەكەت بە كێبڵی شەحن ڕەبت بكە بە كۆمپیتەرەكەوە،دواتر بڕۆ سەر Toolbox،ئینجا Erase All Data، بنوسە Understood و Erase All Data بكە. دوای ئەوە موبایلەكە فۆرمات ئەبێت.پاسۆردی restrection یان screen time ــیش ئەسڕێتەوە.

فێركاری بە ڤیدۆ:

كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات